نیشتمان (کردی)
نیشتمان ئه‌ی خاک و خۆڵی تۆ کله‌ی چاوانمه
نیشتمان نـاوی به‌ڕێـزت هێــزی رۆ‌ح و گیــانمه
نیشتمان ئه‌ی به‌ربـه‌یانـت رۆشنــی ئیمـــانمه
نیشتمان ئێــواره‌کــانت خه‌ڵــوه‌تی عیــرفانـمه
نیشتــمان قــوربانی کۆێستــانت دڵــی پڕ ده‌ردی من
نیشتمان حه‌یرانی گه‌رمێنت هه‌ناسه‌ی سه‌ردی من
نیشتمان سه‌رمه‌شقی به‌رزی هیممه‌ته کۆماری تۆ
مه‌رکــه‌زی زانستیــی و عیــرفانه لادێ و شــاری تۆ
نیشتمان باغــاتی فیــــرده‌وسه هـه‌موو گوڵــزاری تۆ
عیززه‌ت و فه‌خـره هه‌مـوو نه‌خشــی ده‌ر و دیواری تۆ
نیشتمان ئه‌ی شاخ و داخانت ئۆمێدی دڵ هه‌موو
نیشتـمان ده‌شـت و بیــابانت به‌هه‌شتــی ئاره‌زوو
نیشتمــان شــه‌رته که تـــۆزی ڕێـت به ئه‌م دنیـــا نه‌ده‌م
شــه‌رته تا مـــاوم له شــه‌رتی گیــــان‌فیــــدایی لانه‌ده‌م
نیشتمان شه‌رته له عه‌شقی پاکـــی تۆ ســه‌ر با نه‌ده‌م
شه‌رته قه‌ت گوێ بۆ ره‌قێب و وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌عدا نه‌ده‌م
نیشتمان ئه‌ی فێنکی قه‌لبم شنه‌ی کوێستانه‌که‌ت
نیشتمـان ئه‌ی ئاوی ژینــم خاکــی کوردستانه‌که‌ت
نیشتمان ئێحســانی تۆیه خوێنــی باو باپیــری من
هێـزی شان و نوری دیـده‌و قـودره‌تی ته‌دبیــری من
نیشتمان گه‌ر خوێنـی من پاکه‌و حه‌ڵاڵه شیـری من
هه‌ر له‌سه‌ر ڕێی خۆشه‌ویستی تۆیه بڕوا‌و بیری من
نیشتمان دایم له‌سه‌ر ئاواتی به‌رزی ناوی تۆم
خاترت جه‌م بێ به‌ڵا گه‌ردانی خاک و ئاوی تۆم
لاوی کورد ئه‌ر پاکه شیـرت هه‌سته وه‌ک شێـــری ژیان
ڕاکــه مه‌یــدان بۆ به‌جێ هێنـــانی مــافـی نیشتمـــان
رۆڵه‌که‌ی سوڵتان سـه‌لاحه‌ددین نه‌خۆی گۆڵی که‌سان
روکنـی ئیمــان خۆشــه‌ویستی نیشتمــانه بێ‌گـومــان
لاوی کوردم خوه‌ت نه‌که‌یته داره ده‌ستی دوژمنت
دوژمنـت نه‌تبــاته مه‌یـــدان بۆ برای خۆ کوشتنــت
کـورده قه‌ت نه‌نوی به لایه‌ی دوژمنـــی عه‌ییـــاره‌وه
شیـــری دوژمـن تێــکه‌ڵه حه‌تمـه‌ن به ژاری مـاره‌وه
ره‌نگ نه‌که‌ی داوێنـی ناموست به له‌ککـه‌ی عاره‌وه
نیشــتمـانت دایکــته نه‌یـده‌ی به ده‌س ئه‌غیـــاره‌وه
ره‌نجی باو باپیری تۆ ئه‌م نیشتمانه‌ی دا به تۆ
کــورده وریـا بی نه‌کـه‌ی باپیــره‌کانت ره‌نجه‌ڕۆ
کورده دین و نیشتمانه مایه‌ی به‌رزی ژ‌ینـی تۆ
دوژمنـی هه‌ردووکیــانه دوژمنــی بێ‌دینـی تۆ
هه‌ر بژی تۆ و نیشتمانت، هه‌ر بژی ئایینـی تۆ
با له‌داخـا شه‌ق ببا به‌دخـاهی تۆ، به‌دبینی تۆ
هه‌سته سا، هه‌روه‌ک تریشقه ریشه‌که‌ن که دوژمنت
تا به فێــــڵ و گـه‌ڕ له ریشـــه‌ی ده‌رنه‌هێـنــــاوه بنــت
"ئه‌حمه‌د موفتی زاده"